٣١ ئازار ٢٠٢٤ - ١٨:٠٩
پێکدادان لە ناوەندێکی دەنگدان لە تورکیا 12 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە پێکدادان لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و کوژران و بریندار بوونی چەند کەس هەواڵیان دا.

 سەرچاوە خۆجەییەکان لە کوژرانی کەسێک و بریندار بوونی 11 کەسی دیکە لە پێکدادانی چەکداری لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدان لە تورکیا هەواڵیان دا.

ئەو پێکدادانە لە ناوەندی دەنگدانی ناوچەی سور لە شاری ئامەد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕووی دا.

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە دۆخی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.

342/